سلێمانی...ڕوداوێكی هاتوچۆ شەقامێكی داخست

ئەمڕۆ یەكشەممە 15 ی ئەیلولی 2019، لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا لە شاری سلێمانی، كەسێك بووە قوربانی و بەهۆی رووداوەكەشەوە هاتوچۆ لە شەقامێك بۆ ماوەیەك راگیرا. 

پەڕەی تایبەتی رادیۆی ترافیكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، رووداوێكی هاتوچۆ لە گەڕەكی راپەڕین روویدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلێك برینداربوو.

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەهۆی رووداوەكەوە لۆدێكی زۆر لەو ناوچەیە دروستبووە و تیمەكانی هاتوچۆ بە هاوكاری تیمە فریاگوزارییەكانی دیكە، سەرقاڵی رێكخستنەوەی بارودۆخەكەن".


PM:02:48:15/09/2019