ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سەبارەت بە نرخی عەریزەنوسین ڕەتكردەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بەشێك لە چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی و یاساناسان دژی بڕیاری نرخی نوێی عەریزەنوسین لەبەردەم بینای ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر گردبونەوە و ڕایانگەیاند "ئێمە بەهەموشێوەیەك بڕیاری نرخی نوێی عەریزەنوسین ڕەتدەكەینەوەو ئەو ڕێككەوتنەی كە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە كراوە قۆرغكارییە".

هەروەها ئەوەشیان خستەڕوو: لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و فراكسیۆنەكاندا كۆبوینەوەو داوامان كرد هاوشێوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیارەكە ڕەتبكەنەوە، بەڵام ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پێیان وتین ناتوانین لەسەر ئەو پرسە دانیشتن بكەین بۆ ڕەتكردنەوەی بڕیارەكە.

لەڕێككەوتنی كۆمپانیایەك لەگەڵ حكومەتی هەرێم بڕیاردراوە عەریزە نوسین بە ئەلیكترۆنی بكرێت و نرخەكەی لە 3000 هەزار دینارەوە بۆ 15 هەزار دینار بەرزكرایەوە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش بەكۆی دەنگ بڕیارەكەی ڕەتكردەوە.



PM:02:57:15/09/2019