مارسێلۆ توشی پێکان بوو

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی مارسێلۆی برازیلی توشی پێکان دەبێت و ئەو یاریزانە بۆ دوو یاری داهاتووی لە دەست دەدات.

ئەمڕۆ راگەیاندنە وەرزشییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، مارسێلۆ توشی پێکان بووەو بەوهۆیەوە نزیکەی دوو هەفتە دووردەکەوێتەوە.

واتە ئەو یاریزانە ناتوانێت ئامادەی یاری رۆژی چوارشەممە بەرامبەر بە پاریس سانجێرمانا ببێت و بۆ خولی ئیسپانیاش دژی سیڤییا یاری ناکات.




PM:06:49:16/09/2019