سەرۆکی باندێکی مەترسیداری مەکسیکی گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩ پۆلیسی مەکسیک ڕایگەیاند" كه له‌ماڵێكی شاری كولیاكان لە دوورگه‌ی موسالا ته‌رمی كلۆدیا ئوچو فیلیكس سه‌رۆكی باندێكی مه‌ترسیداری مه‌كسیكی دۆزراوه‌ته‌وه".
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی رایدەگەیەنێت،كلۆدیا له 14ی ئەیلولی ٢٠١٩ چووه‌ته یانەیەکی شەوانە لە ماڵی پیاوێک، تا شه‌وێكی خۆش پێكه‌وه به‌سه‌ربه‌رن، دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه كه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، له‌خه‌و هه‌ڵساوه هه‌وڵی داوه كلۆدیا به‌خه‌به‌ر بێنێت، به‌ڵام ده‌بینێت گیانی له‌ده‌ست داوه بۆیه ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌كات.
به‌گوێره‌ی لێکۆڵینەوەکان، "جوانه مه‌ترسیداره‌كه" به‌هۆی خنكانه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه و بڕێكی زۆر خواردنه‌وه كهولییه‌كان و ماده‌ی تر له جه‌سته‌یدا بووه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ دڵنیابوونه‌وه له هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی.
كلۆدیا ئوچو فیلیكس تەمەنی ٣٤ ساڵ بوو، نمایشكارێكی جلوبه‌رگی ناسراو بووه له وڵاته‌كه‌یدا، دواتر دەستی کردووە به كاری قاچاخچێتی ماده هۆشبه‌ره‌كان، هەروەها دەبێتە سه‌رۆكی باندی مه‌ترسیداری لوست ئه‌نتراكس، كلۆدیا هاوسه‌ری كارتا سینالوا بازرگانی ماده هۆشبه‌ره‌كان بووه و سێ منداڵیان هه‌بووه، بەڵام لە کۆتایدا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە، کلۆدیا به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام كه شێوازی خۆشگوزه‌رانی و موڵكه‌كانی له ئۆتۆمبێل و به‌له‌می گرانبه‌ها ده‌رده‌خست.
AM:10:22:18/09/2019