وەزارەتی داد هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە هاوڵاتیان لە بڕیارێكی وەزارەتەكە ئاگادار دەكاتەوە.

نەریمان تاڵیب، وتەبێژی وەزارەتی داد لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە "بەمەبەستی باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان و لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە داواكارییەكانییان، هەموو رۆژانێكی دووشەمەی هەفتە،لە سەعات 12:00ی نیوەڕۆوە، وەزیری دادی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هاووڵاتیان دەكات".


PM:02:16:22/09/2019