وتەبێژی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌: لە سلێمانی زیاتر لە 700 هەزار ئۆتۆمبێل هەیە

وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ هاتوچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند لە شاری سلێمانی ژمارەی‌ ئۆتۆمبێل 700 هەزاری‌ تێپەڕاندووە و هۆكاری دروستبوونی قەرەباڵغی و لۆدیش لەكاتی كردنەوەی خوێندنگەكاندا ئاشكرادەكات.

 

ڕائیدی‌ هاتوچۆ كاروان محەمەد، وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ هاتوچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەوتارێكدا كە لە "سپی میدیا" بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی‌ بەوەكردوە، لەیەكەم ڕۆژی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەو خوێندنگەو زانكۆو پەیمانگاكان گرفتی هاتوچۆ لەبەشی زۆری شەقام و یەكتربڕو گۆڕەپانەكان بەدیدەكرا و دەڵێت "لەهەندێك شوێن گەیشتە خنكانی هاتوچۆو لەكاتی تەواوبونی دەوامی ئەو شوێنانەش هەمان گرفت بەدیكرایەوە، لۆدو قەرەباڵغیەكی زۆر دروستبوو، هۆكاری دروستبونی ئەم گرفتەش بۆ چەند خاڵێك دەگەڕێتەوە".

ناوبراو ئاماژەب بۆ ئەوەكردووە "یەكێك لەهۆكارەكان زۆربونی ژمارەی ئۆتۆمبێلە كە ئامارەكان دەریدەخەن تۆماری ئۆتۆمبێل لەئێستادا 781 هەزارو 552 ئۆتۆمبێل تەنها لەپارێزگای سلێمانی تۆماركراوە، ئەمە جگە لەئۆتۆمبێلە میرییەكان و جگەلەوەی ڕۆژانەش ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێلی شارەكانی دیكەی‌ هەرێم و شارەكانی دیكەی‌ ناوەڕاست و خواروی عیراق سەردانی سلێمانی دەكەن".

 

دەقی وتارەكە


 


PM:03:12:22/09/2019