سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
کازم فاروق: حکومەت زیاتر لە 100 ملیار دیناری نەخۆشانی شێرپەنجەی لە بوارەکانی دیکەدا بەکاریهێناوە
کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەکاتی قەیرانی داراییدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 117 ملیار دیناری لە سندوقی هاوکاری شێرپەنجە دەرهێناوە و لە بوارەکانی دیکەدا بەکاریهێناوە دەشڵێت "بەهۆی ئەوەوە نەخۆشەکان ناچاربوون دەرمان لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان بکڕن".
کازم فاروق، له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد دەرهێنانی ئەو بڕە پارەیە لەو سندوقە، بووەتە هۆی ئەوەی 200 جۆری دەرمان لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە نەمێنن، بەهۆی ئەوەشەوە نەخۆشەکان ناچاربوون دەرمان لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان بکڕن.
ئەوەشی خستەڕوو "لەکاتی زیادبوونی قەرزەکان لەسەر وەزارەتی تەندروستی بەشێک لە کۆمپانیاکانی فرۆشتنی دەرمان بڕیاریانداوە دەرمان بەو وەزارەتە نەفرۆشن، هەر بۆیە وەزارەتی تەندروستی ناچاربووە گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیا ژمارە دووەکان گرێبدات، ئەمەش هۆکاری کەمبوونەوەی چارەسەری نەخۆشییەکە بووە".
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا جەختیکردەوە "پارێزگای دهۆک پێویستی بە سەنتەرێکی چارەسەری تایبەتبە شێرپەنجە هەیە، بە بەهای 50 ملیار دینار و پرۆژەکەشی ئامادەکراوە، بەڵام حکومەتی هەرێم ئامادە نییە پارەی خەرجکراوی ئەو سندوقە بگێڕێتەوە تا بتوانرێت ئەو نەخۆشخانەیە دروستبکرێت".
PM:05:21:23/09/2019
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم سەرلەنوێ بەرزدەبێتەوە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ریاڵ مەدرید ماڵئاوایی لە دوو ئەستێرەی دەکات
ئەستێرەکان
وێنە.. بڵند عەبدوڵا لە ساڵیادی هاوسەرگیریدا چی دەڵێت؟
ڤیدیۆ.. ماریا دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لە کاری هونەری بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە
وێنە.. کیژان چەند وێنەیەکی منداڵی خۆی لەگەڵ باوکی بڵاوکردەوە
هونەرمەندی شێوەکار ناشاد کۆچی دواییکرد
هونەرمەندێكی ناسراوی عەرەب تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت
Spee Media