ئەپڵ واچێک ژیانی پیاوێک لە مەرگ ڕزگار دەکات

بەپێی راپۆرتێکی ئێن-دی-تی-ڤی، پیاوێک لە سانفرانسیسکۆ لەلایەن سەعاتی ئەپڵەکەیەوە ژیانی لە مردن دەرباز دەکرێت. بۆب بەردێت، کە دانیشتوویەکی سان فرانسیسکۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، بۆ پاسکیل سواری دەڕواتە دەرەوەی ماڵەکەی، بەڵام لەسەر ڕێگە بە سەختی لە گردێکەوە دەکەوێتە خوارەوە و بریندار دەبێت و لە هۆش خۆی دەچێت.

 

دوای ئەوەی سەعاتە زیرەکەکەی کە لە مارکەی ئەپڵە هەست بەم کەوتنە دەکات، یەکسەر نامە بۆ کوڕەکەی دەنێرێت و خزمەتگوزاری فریاگوزاری ئاگادار دەکاتەوە. لەو نامەیەی بۆ مۆبایلی کوڕەکەی چووە نووسراوە "هۆشداری بەپەلە: ئەپڵ واچەکەی بۆب بەردێت پەیوەندی بە خزمەتگوزاری فریاگوزاری کرد دوای ئەوەی هەستی بە کەوتنێکی سەخت کرد لەم شوێنەدا"، ئەپڵ واچەکە نەخشەیەکی جی-پی-ئێسی شوێنی کەوتنەکەی باوکی لەگەڵ نامەکەدا دەنێرێت، "بۆیە ئەم نامەیەت پێگەیشتووە چوونکە بۆب وەک پەیوەندییەکی بەپەلە ئاماژەی بە تۆ داوە."
 
کوڕەکەی بۆب لە لێدوانێکدا دەڵێت "دوای ئەوەی نامەکەم پێ گەیشت ئێمە یەکسەر ڕۆیشتین بۆ ئەوێ، بەڵام باوکم لەوێ نەمابوو. دواتر سەعاتەکە نامەیەکی نارد کە تێیدا نووسرابوو کە شوێنی باوکم گوازراوەتەوە و براوە بۆ نەخۆشخانە، فریاگوزاری پێش ئێمە گەیشتبوون."



PM:06:33:23/09/2019