ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ ی ئەیلولی ٢٠١٩ وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و لە ڕووداوەکەدا گەنجێک گیانی لەدەستدا".
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ڕایدەگەیەنێت: ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ڤێرسا و ماتۆڕسکیلێك ڕوویدا و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بووە قوربانی و گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە لە غاباتی رانیە نزیک گەڕەکی رزگاری ڕوویداوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و تەرمی گەنجەکەش دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.
گەنجەکە دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی رانیەیە، ناوی (محەممەد عەلی)ـیە و تەمنی ١٧ ساڵە.