هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رەتیدەکاتەوە هیچ دامەزراوەیەکی ئەمهریکا لە بەغدا کرابێتە ئامانج
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رەتیدەکاتەوە، هیچ دامەزراوەیەکی ئەمهریکا لە بەغدا کرابێتە ئامانج و دەشڵێت چاوپۆشی لە هیچ هێرشك بۆ سەر هێزەکانی ئەمهریکا و دامەزراوەکانی لە عێراق ناکەن.
هاوپەیمانی نێودەڵەتی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشکەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا رانەگەیاندووە و هیچ دامەزراوەیەکی ئەمهریکاش نەکراوەتە ئامانج، بەڵام لەگەڵ هێزەکانی عێراق ئەم هێرشانە بە جدی وەردەگرن.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەختدەکاتەوە چاوپۆشی لە هیچ هێرشێك بۆسەر هێزەکانی ئەمهریکا و دامەزراوەکانی لە عێراق ناکەن و هێزەکانیشیان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان هەموو رێگایەك دەگرنەبەر.
بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاگەیەندراوە دوای ئەوەدێت شەوی رابردوو دوو گوللـە هاوەن لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمهریکا و ناوچەی سەوزی شاری بەغدا کەوتنە خوارەوە.
PM:07:20:24/09/2019