نوسینگەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وەڵامی فازڵ میرانی دەداتەوە


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٩ نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەربارەی دەربارەی لێدوانێكی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە دامەزراندنی ئەنجومەنێك بۆ حزبەكان ڕوونکردنەوە دەدات. 

لە رونکردنەوەیەکدا نوسینگەى سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمیندارى گشتى یەکگرتوى ئیسلامى دەربارەى قسەکانى فازڵ میرانى ڕایگەیاند" ئەو قسەیەی فازڵ میرانی  سەبارەت بە دامەزراندنی ئەنجومەنێك بۆ حزبەكان باسیدەکات، دوای ساڵی ٢٠٠٦ و یەکگرتنەوەی دوو ئیدارەیی لە هەلومەرجێکی تایبەتدا پێشنیاری مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین بووە".

هاوکات نوسینگەى ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو ئەوەشی خستەڕو، ئەمینداری گشتی یەکگرتو هیچ لێدوانێکی نوێی لەسەر ئەم بابەتە نەبووە و هیچ لایەنێکیش ئەم باسەی بە فەرمی لەگەڵ ئێمە نەکردوەتەوە.

پێشتر لە لێدوانێکیدا، فازڵ میرانى، سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە لێدوانێکیدا دەربارەى دروستکردنى ئەنجومەنى حزبەکان لەگەڵ دەنگى ئەمریکا ئاماژەی بەوەكردبوو"دژی دروستکردنی ئەو ئەنجومەنە نین چونکە ئەزمونێکی پێشتر هەبو کە ئەسڵی پێشنیارەکە لە برایانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانەوە بو هەمو حیزبەکان ڕەزامەندبوین و کاریشی بۆکرا خودی مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین کاری بۆی کرد و لە کۆبونەوەیەکدا بۆی شیکردینەوە".
 


PM:08:23:25/09/2019