بەهار مەحمود: ڕیفراندۆم وەك شتێك بوو عەشایەرانە كرا

بەهار مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان، ڕایدەگەیەنێت ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ئامادەكاری بۆ نەكرابوو دەبوو لەناوخۆدا لەڕێگای دامەزراوە دەستورییەكانەوە كە پەرلەمانە ئەنجام بدرێت دەشڵێت "وەك شتێك بوو "عەشایەرانە" كرا. 

بەهار مەحمود ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە ئامادەكاری بۆ ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان نەكرابوو، كات و ئامادەكارییەكەی پێویست نەبوو خۆی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی پێویستی بە ژینگەیەكە كە لەڕووی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی و هەرێمیەوە ئامادەكاری بكەیت ئینجا دەست پێبكەیت.

بەهار مەحمود بۆ"دەنگی ئەمریكا" وتیشی: ئامادەكاری بۆ ڕیفراندۆم دەبێت لەناوخۆدا لەڕێگای دامەزراوە دەستورییەكانەوە كە پەرلەمانە ئەنجام بدرێت ئەمانە هیچی نەكرابوو وەك شتێك بوو "عەشایەرانە" كرا ئەوەبوو لە 51%ی خاك لەدەست درا دۆخی كورد زۆر زۆر هاتۆتەوە دواوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: خۆی كورد سێ- چوار كێشەی هەیە لەبەغداد، كێشەی خاك، نەوت، بودجە، پێشمەرگە، شەراكەتی ڕاستەقینەیی) ئەگەر سەیر بكرێت كێشەی خاك كە هەرە كێشە گەورەكانە بەیەكجار هاتۆتەوە دواوە سەیری ڕیفراندۆم بكرێت كورد لەناوچە دابڕێنراوەكان چەند "موسەیتر" بوون بەڵام ئێستا هەمووی لەدەست دراوە.

 


AM:11:42:26/09/2019