"دەست دەكرێت بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەكرێت"

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت بڕیاری خەرجكردنی پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران دراوە و دەڵێت "دەست بە دابەشكردنی دەكرێت".

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: وەزیری بازرگانی عێراق پێی ڕاگەیاندین پارەی گەنمی ئەمساڵ واتا ساڵی ۲٠۱۹ ڕەزامەندی خەرجكردنی تەواو بوە و دەست دەكرێت بە دابەشكردنی.

سەبارەت بە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە ساڵانی رابردودا، رایگەیاند: لە ئەنجومەنی وەزیران لیژنەی بۆ پێكهاتوە و نوێنەری هەرێمیش لەو لیژنەیەدا ئەندامە.


PM:12:03:26/09/2019