بەوێنە.. شارا بەم جۆرە دەركەوتەوە

خانمە بێژەری دیاری كوردستان شارا ئیبراھیم، سەرباری ئەوەی كە ماوەیەكی زۆر لە شاشەكان دوركەوتووەتەوە، بەڵام جار جار وێنەكانی خۆی بڵاودەكاتەوە، كە ئەم جارە بە ستایلێكی زۆر جیاوازتر لە جاران دەردەكەوێت.

شارا ئیبراھیم لەواڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" كۆمەڵێك وێنەی خۆی بڵاوكردەوە، وەك لە وێنەكاندا دەردەكەوێت شارا تەواو ستایلی گۆڕاوە و فانەكانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەكەی دەردەبڕن.

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩لە سلێمانی لە دایكبووەو دووجار هاوسەرگیری كردووە، لە هاوسەری یەكەمی خاوەنی منداڵێكەو منداڵەكەی كوڕە.

شارا پێشتر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووە، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەئێستادا لەكەناڵی كورد ماكس درێژە بە كاری بێژەری خۆی دەدات و پیشكەشكاری پرۆگرامی "شارا"یە كە چاوپێكەوتنە لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەكانیشەوە.
 


PM:01:05:26/09/2019