بڕیارە شەممەی داهاتوو سەرجەم لایەنە سیاسی یەکانی هەرێم لەسەر پرسی پێکهێنانی یەک لیستی بۆ کەرکوک ناوچە جێناکۆکەکانی کۆببنەوە، ئەمە دوای ئەوە دێت کە شەممەی رابردوو بەهۆی ناکۆکی یەکێتی و پارتییەوە ئەو کۆبوونەوەیە داخرا.
بڕیارددان لەسەر کاتی ئەم کۆبوونەوە نوێیە دوای ئەو کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ دێت کە سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی و پارتی سازیان کرد.
لەدوای کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاندرا کە شەممە کۆبوونەوەی باڵای لایەنە سیاسیەکان بۆ پێکهێنانی یەک لیستی لە ناوچە جێناکۆکەکان.
لە کۆبوونەوەی شەممەدا بڕیارە هەموو لایەنەکان بە دەسەڵات و بە ئۆپزسیۆنەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.