ئەبو بەکر عەلی: جۆری ئیداره‌كردنی ڕیفراندۆم هه‌ڵه بوو نەك كاتەكەی
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ ئه‌بوبه‌كر عه‌لی، نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی پێشوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند" پەیامی ریفراندۆم شكستی نەخواردوە، بەڵکو جۆری ئیداره‌كردنی ڕیفراندۆم هه‌ڵه بوو نەك كاتەكەی".
ئەبو بەکر عەلی، نوسەر و سیاسەتمەدار و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو: ئەو ڕیفراندۆمەی لە ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٧ ئەنجامدرا نەیتوانی بگات بە ئامانجەکانی خۆی کە دیاربوو لەپێناو سەربەخۆیدا بو بەهۆکاری جۆراوجۆر، بەڵام پەیامی ڕیفراندۆم شکستی نەخواردوە کە پەیامی سەربەخۆبونە پەیامی ئەوەیە کە کوردستانی باشور ڕۆژێک لەڕۆژان بگات بە قەوارەی سەربەخۆی خۆی.
ئەبو بەکر عەلی، ئاماژەی بەوەشکرد" من خۆم پێش ئەوەی پشتگیری ئەم ڕیفراندۆمە بکەم ئەندامی لیژنەی ڕیفراندۆمی ساڵی ٢٠٠٤ بووم لە ٢٠٠٥ دا ئێمە یەکەم ڕیفراندۆمی نافەرمیمان ئەنجامدا، ئەوەبو ئەوانەی بەشدارییان تێداکردبوو لە لەسەدا ٩٨ ی زیاتر دەنگیان بەبەڵی بۆ جیابونەوە دابوو، من بڕوام بەسەربەخۆیی هەیە بڕوام بەوە هەیە ئایندەمان لەگەڵ عیراقدا نیە، هەروەها ئەگەر تەوافوقی ناوخۆمان هەبوایە و ڕوداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر نەبوایە ئەو چارەنوسەمان نەدەبوو".
لە بەشێكی دیكەی قسەکانیدا ئه‌بوبه‌كر عه‌لی جەختیشی لەوەکردەوە: به‌بڕوای من نه ته‌وقیتی ڕیفراندۆم هه‌ڵه‌بو نه من هه‌ڵه‌بوم جۆری ئیداره‌كردنی ڕیفراندۆم هه‌ڵه‌بوو و په‌یوه‌ندی نێوان هێزەکان به‌تایبه‌ت نه‌بونی ته‌وافوق له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا به‌وشێوه‌یه‌ی كه پێویسته كه‌شایه‌نی گره‌و له‌سه‌ركردن بێت هۆكاری ئه‌وه‌بوو كه له ڕیفراندۆم كه‌وته‌وه، چونكه ئێمه بژارده‌ی ترمان هه‌بو، ئێمه كه‌زانیمان ناتوانین سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نین ده‌مانتوانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كاندا هاوكاری بكه‌ین ته‌وافوق بكه‌ین له‌گه‌ڵ عیراقدا ئه‌وان بێنه‌وه بۆ ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه ببرێت.
AM:11:52:27/09/2019