عەلی حەمە ساڵح: ئه‌منه سوره‌که نابێت دابخرێت
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئه‌منه سوره‌که نابێت دابخرێت دەشڵێت "ئاماده‌ین له ژێر چاودێری و به‌ڕێوه‌بردنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕۆشنبیری سلێمانی سه‌رچاوه‌ی دارایی دابینبکه‌ین بۆ ئیداره‌دانی مۆزهخانهکە".
عەلی حەمە ساڵح لە نوسینێک کە لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردۆتەوە دەڵێت "ئه‌منه سوره‌که، مۆزه‌خانه‌یه‌کی نیشتیمانی گه‌وره‌یه، سیمای ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری به‌عس و قوربانی و جوامێری گه‌لی کورده. ئه‌منه سوره‌که مێژوی شۆڕشی کورد و جوامێری شۆڕشگێڕه‌کانمان ده‌گێڕێته‌وه".
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند،"وه‌ک فراکسیۆنی گۆڕان،داوامان له به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی کردوه، ئاماده‌ین له ژێر چاودێری و به‌ڕێوه‌بردنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕۆشنبیری سلێمانی سه‌رچاوه‌ی دارایی دابینبکه‌ین بۆ ئیداره‌دانی مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه سوره‌که، له هه‌مان کاتدا بکرێته ناوه‌ندێکی ڕۆشنبیری و که‌لتوری".
دەشڵێت،"هیوادارین ئه‌م ده‌رفه‌ته‌مان پێبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رگا گه‌وره‌ی سلێمانی به کراوه‌ی بمێنێته‌وه".
دوێنێ پێنجشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه سوره‌که داخستنی مۆزەخانەکەی بەهۆی گرفتی داراییەوە ڕاگەیاند.
PM:03:09:27/09/2019