رۆژی یەكشەممە دەنگدان بۆ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە، ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ئەنجام دەدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش پەرلەمانتاران بانگهێشت کراون.

بەگوێرەی نوسراوێكی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كە وێنەیەكی دەست سپی کەوتووە به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاسایی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 29/9/2019 ی راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە دانیشیتنەكە تایبەت دەبێت بە ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (90، 91، 93، 96، 97، 125)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.

PM:03:21:27/09/2019