خانمە مۆدێلی شۆخ و شەنگی شاری سلێمانی "شێنێ وشیار" نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاودەکاتەوە.
شێنێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکردوەتەوە، کە بەشێوازێکی نوێی سەرنجڕاکێشەوە دەرکەوتووەو بە جوانییەکەی هەوادارانی سەرسامکردووە، هاوکات شێنێ دەڵێت" هەمیشە بەشێک لە ڕاستییەکان دیار نین، بۆیە هەرگیز حوکم لەسەر پەیوەندییەکان مەدەن، دڵنیابە هەمیشە دیوێکی شاراوە هەیە لەنێوان وێنەکان و وشەکان..!".
شێنێ هۆشیار ئیسماعیل تهمهنی ٢٤ ساڵه و لەشاری سلێمانی لەدایک بووەو دهرچووی پهیمانگهی هونهره جوانهكانه، لە ئێستادا سەرقاڵی كاری مۆدێلیسە دهكات، کە بەهۆی جوانییەکەیەوە لهلایەن ههوادارانییەوە بە شاژنی سلێمانی ناوبانگی دەرکردووە.