بەوێنە.. پێشکەشکارێکی پێشووی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت



خانمە پێشکەشکار هۆزان هەڵکەوت، لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی کۆمەڵێک وێنەی بڵاوکردەوە، کە بەشێوەیەکی جیاواز و سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت.

 هۆزان هەڵکەوت لە هەژماری تایبەتی خۆیی لە تۆڕیی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، کە بە ستایلێکی زۆر جیاواز دەردەکەوێت و سەرنجی زۆرێک لە فانەکانی بەلایی خۆیدا ڕادەکێشێت. 

هۆزان هەڵکەوت عوسمان بەهؤی بەشداریکردنییەوە لە درامایی چپەیی ڕابردوو بە "کلارا" ناسراوە لە ساڵی ١٩٨٧ لە گەڕەکی بەختیاری سلێمانی لە دایکبووە، پەیمانگایی هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە، خاوەنی منداڵێکە دووجار هاوسەرگیری کردووە.  
 


PM:02:34:29/09/2019