ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: مامەڵەكردن بە دراوی 25 دیناری ناشەرعیە

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە مامەڵەكردن بە دراوی جۆری 25 دیناری كۆن فەتوایەكی لەبارەی شەرعیبوون یان ناشەرعی ئەو جۆرە دراوەوە دەركرد و ڕایگەیاندووە "بە فەرمی متمانەی لەدەست داوە و پێچەوانەی یاسا كارپێكراوەكانە، بۆیە موسڵمانان پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لەو جۆرە مامەڵانە".

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستانەوە لە فەتوایەكدا ئاشكرایكردوە، دەربارەی حوكمی مامەڵە كردن بە پارەی هەڵوەشێنراوەی فیئەی 25 دیناری عیراقی ڕژێمی پێشوو، دروست نییە مامەڵە كردن بەو پارانەی ڕەسیدی نەماوە و بە فەرمی بەتاڵكراوەتەوە.

راشیگەیاندوە، چونكە فریودانی تێدایە و بە فەرمی متمانەی لەدەست داوە و پێچەوانەی یاسا كارپێكراوەكانە، بۆیە موسڵمانان پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لەو جۆرە مامەڵانە


PM:05:18:30/09/2019