میسی گەڕایەوە لە پێکان

ئەمڕۆ میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە ، گەڕایەوە لە پێکان و پێشیینی دەکرێت بەشداری یاریەکەی رۆژی چوارشەممە بکات.

بڕیارە رۆژی چوارشەممە یانەی بەرشەلۆنە لە یاریەکی قورسدا رووبەڕووی ئینتەرمیلان ببێتەوەو یاریەکە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، یانەی بەرشەلۆنە مەشق  وراهێنانەکانی بۆ یاری بەرامبەر بە ئینتەرمیلان ئەنجامدایەوەو لە کاتی راهێنانەکانیش میسی بۆیەکەمجار بەشداری کرد لەگەڵ هاوڕێکانی، ئەمەش دوای ئەوەی لە یاری ڤیاڕیاڵ توشی پێکان هاتبوو.

بێجگە لە میسی، عوسمان دیمبلی فەرەنسیش توانی راهێنان بکات، بەڵام ئەلباو ئانسۆ فاتی نەیانتوانی مەشق  و راهێنان بکەن.

 


PM:11:39:30/09/2019