بەغدا...هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كۆبووە و یەكێك لە بژاردەكانیش ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەبارەت بە خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزیەكانی بەغدا كۆبووە.

هاوكات بەگوێرەی زانیاریەكان یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكە ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و وەزارەتی گواستنەوەش بڕیارەكە جێبەجێدەكات.

هاوكات سەرچاوەیەكی ئاگادار بە "سپی" ڕاگەیاند بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیەكانەوە ئەمڕۆ سەرجەم ڕێگاكانی ناوچەی سەوزی بەغدا داخراون و فەرمانبەرەكانی پەرلەمانیش نەیان توانیوە بچنە سەر كارەكەیان.




PM:03:44:02/10/2019