خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی فڕۆکەخانەی بەغدا-یان داخست

خۆپیشاندانەکانی بەغدا و باشوری عێراق بەردەوامە و خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا-یان داخست.

بەگوێرەی دوا زانیاریەکان کەمێک لەمەوبەر ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان سەری هەڵداوەتەوە و چەندین خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

هاوکات سەرچاوەیەک لە بەغدای پایتەختەوە بە سپی ڕاگەیاند خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایان گرتووە.

هاوکات سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە دیوانیە و چەند شارێکی تری باشوری عێراق هاوشانی بەداد خۆپیشاندان دەستیپێکردووە.

ئەوەش لەکاتکدایە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كۆبووەوە و یەكێك لە بڕیارەکانیشیان ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانە.

PM:05:08:02/10/2019