گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا بەردەوامە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا بەردەوامەو ئەو هەواڵ و زانیاریانە رەتدەکرێنەوە کە باس لە کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەخانەکە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەکرێت.

 

لە راگەیاندنێکدا کە فڕۆکەخانەی بەغدای نێو دەوڵەتی بڵاویکردۆتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە فڕۆکەخانە کارەکانی بە ئاسایی دەڕوات بەڕێوەو کاتی گەشتەکان وەک خۆیان ئاساین.

 

لەو راگەیاندنەدا هاتووە کە لە هەندێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەخانە بڵاوکراتەوە، ئەو هەواڵانە دوورن لە راستەیەوە.

کەناڵی شەرقیە شەوی رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی بەغدا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کۆنترۆڵکراوە، بەڵام دەرکەوت کە ئەو ڤیدیۆیانە مەیدانی بەردەم فڕۆکەخانەیە کە چەند کیلۆمەترێک دوورە لە خودی فڕۆکەخانەکەوە.

حکومەتی بەغدا ڕێوشوێنی توندی لە دەورەی فڕۆکەخانە گرتۆتە بەر و زرێپۆش و ئۆتۆمبیلی سەربازی زۆری بە دەوری فڕۆکەخانەدا بڵاوکردۆتەوە. 

 


AM:10:02:03/10/2019