هێڵەکانی ئینتەرنێت لەم شارەی کوردستانیش ڕاگیرا
پاش ئەوەی لە زۆربەی شارەکانی عێراق هێڵی ئینتەرنێت ڕاگیرا لەشاری کەرکوکیش سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت لەکارخراون و بەشێک لەهێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان لەئێوارەی دوێنێ چوارشەممەوە سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت لەشارەکە هاوکات لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراق لەکارخراون و بەشێک لەهێزە سەربازییەکانی عێراق لەکەرکوک خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و لەشەقامەکانی پارێزگا و گۆڕەپانی ئاهەنگەکان بڵاوەیان پێکراوە بۆ رێگریکرد لەخۆپیشاندان.
بەرەی عەرەبییش لەبەیاننامەیەکدا داوای لەهاووڵاتیان کرد بەدەم داوای خۆپیشاندانەوە نەچن، چونکە دۆخی کەرکوک جیاوازە و چەکدارانی داعش لەدەروازەکانی شارەکەوە لەهەلێک دەگەڕێن و لایەنەکانی دیکەش چاوەڕێی ئەوەن بشێوی لەشارەکەدا دروستبکەن و جارێکی‌تر ئاژاوە دروستبکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە کە مەبەستی لایەنە کوردییەکانە.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى گواستنەوەی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى دیکەی عێراق پەیوەندییان پێوە کردوون و داوایان لێکراوە هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق، لە هەرێمی کوردستانیش هێڵەکانی ئینتەرنێت ببڕدرێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕابگیرێت.
ئومێد محه‌مه‌د ساڵح، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت ئێمه بۆ ئه‌م كاره، ته‌نها پابه‌ندین به بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.
PM:05:00:03/10/2019