" پرۆژەی ناوچەی ئارامی تورکیا خەون و خەیاڵە "



فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند" نە ئێمە، نە خەڵکی سوریا و نە دەسەڵاتە نێودەوڵەتییەکان هیچکام پرۆژەی "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ڕۆژهەڵاتی فوراتمان قەبوڵ نییە ".

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند" خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێگا بە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە نادەن، تەنانەت ئەو بەشەی خەڵکی سوریایش کە لە تورکیادان ئەوانیش قەبوڵیان نییە و دروستکردنی ناوچەی ئارامی تورکیا خەون و خەیاڵە و جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە بە هیچ  جۆرێک  گونجاو نییە ". 

 ئەوە لەکاتێکدایە رێکەوتی ١٣ی مانگی رابردو، كۆبانی وتی" كە رەزامەندیان نیشانداوە بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە رۆژهەڵاتی باكوری سوریا، لەپێناو رێگریكردنی هێرشی توركیا بۆ سەر ناوچەكە ".




AM:12:42:05/10/2019