هەسەدە وەڵامی هەڕەشەکانی تورکیا دەداتەوە



هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند" بۆ بەرگریکردن لەناوچەکانمان لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، بەهیچ شێوەیەک دودڵنابین و بەجەنگی سەرتاسەری وەڵامیان دەدەینەوە".

بەپێی ئاژانسی هەواڵێکی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە ٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەڵامی هەڕەشەکانی تورکیا هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت" بۆ بەرگریکردن لەناوچەکانمان لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، بەهیچ شێوەیەک ڕاناوەستین، لەوەڵامدانەوەی هەرهێرشێک چی لەلایەن تورکیا یان هەر وڵاتێکی دیکەوە ئەنجامبدرێت، بەجەنگی سەرتاسەری وەڵامیان دەدەینەوە".

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند" ئەمڕۆ بێت یان سبەی وڵاتەکەیان ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و زەمینی  بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات ئەنجامدەدەین، کە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیان بەسەرداگرتووە".

چاودێرانی سیاسی پێیانوایە کاتی هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان کە بەپێچەوانەی سیاستەی هاوپەیمانانەوە دژی داعش، زۆر نزیکەو لە ئان و ساتدایە.  
 


PM:03:32:05/10/2019