هەسەدە بەرپەرچی هێرشێکی تورکیا دەداتەوە و چەندین چەکداری توندڕەویش دەکوژێت

هەسەدە به‌رپه‌رچدانەوەی هێرشێكی سوپای توركیای ڕاگەیاند و چەندین چەکداری توندڕەویش دەکوژێت.

هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" رایگه‌یاند، له‌ گرێسپی به‌رپه‌رچی هێرشێكی سوپای توركیایان داوه‌ته‌وه‌، كه‌ ویستوویانه‌ سنووره‌كه‌ به‌ره‌و باكووری سووریا ببه‌زێنن.

ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاندووه‌، له‌ كاتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌، سێ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی توركیا تێكشكێنراون و 22 چه‌كداری سوپای ئازادیان کوشتووە.


PM:07:16:10/10/2019