دوای ئەوەی هێزە ئیسلامییەکان و تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ بە شەڕو پاڵپشتیی فڕۆکە جەنگیەکان دەگەنە ناوچەی پشەسازی، ئەمشەو هێزەکانی سوریای دیموکرات گەمارۆی ئەم هێزە دەدەن و شەڕێکی قورس بەرپا دەبێت و هێزە هێرشبەرەکە پاشکەشە دەکات.
ماڵپەڕی " خەبەر ٢٤" کە ماڵپەڕێکی رۆژئاوای کوردستانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پشتەوە گەمارۆی ناوچەی " قەبانی " پیشەسازیان لە سەری کانێ کە یەک کیلۆمەتر دوورە لە ناوجەرگەی شارەکەوە، داوەو ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە ئیسلامییەکانی هاوپەیمانی تورکیا کوژراون و ئەوانی تر هەڵهاتوون.
ئەو ماڵپەڕە باس لەوە دەکات کە هێزەکانی سوریای دیموکرات هێزی نوێ چەک و تەقەمەنییان ناردووە بۆ سەری کانێ و ئێستا ئەو بەرەیە لە دوورەوە شەڕ بەچەکی قورس بەردەوامە.