هێزی سەربازی ئەمریکی لە نزیک گرێ سپی هاتوچۆ دەکەن

بۆ یەکەمجار لەدوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان، هێزێکی ئەمریکی لەنزیک گرێ سپی هاتووچۆ دەکەن.

بەگوێرەی زانیاریەکان هێزە ئەمریکییەکە پێکهاتووە لە 7 ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک سەرباز بە پشتیوانی هێلیکۆپتەر لە ناوچەکە هاتوچۆ دەکەن و چاودێری رەوشەکە دەکەن.

هاتوچۆی ئەو هێزە ئەمریکیە لەکاتێکدایە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە بۆردوومانی گرێ سپی و سەرێ کانی بەچڕی دەستیپێکردووەتەوە.
 


AM:11:00:11/10/2019