لە ئێستادا لە سێ قۆڵەوە هێرش لەسەر سەری کانێیە

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٢ی تشرینی یەکەم سووپای تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی لە سێ قۆڵەوە دەستیان بەهێرشێکی قورس بۆ سەر شاری سەری کانێ کردووە.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا لە هەریەکە لە گوندی حوارنا و ناوچەی پیشەسازی لە رۆژهەڵاتی سەرێ کانی لە دو قۆڵەوە شەڕو پێکدادانی سەخت بەڕێوەدەچێت و شەڕڤانان بەرگری سەخت دەکەن.

 پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ کەس شەهید بوون و، زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون، ئەوە لە کاتێکدایە کە ناڕەزایەتییە جیهانییەکان سات باسات ڕوو لە هەڵکشان دەکات و داوای راگرتنی شەڕی لە تورکیا دەکەن، لە پێش هەمووشیانەوە فەرەنسا و ئەمەریکا. 
 


AM:09:10:12/10/2019