عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند" كه له پێناو پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌و ده‌رچوانه‌ی تا ئێستا سكاڵایان تۆمارنه‌كردوه‌و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی دابه‌زین و گۆڕینی شوێن و په‌یوه‌ندی كردن به زانكۆكان و ده‌ستكردن به‌ده‌وام و بابه‌تی كه‌فاله بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، ماوه‌ی (سكاڵاتۆماركردن) و (دابه‌زین) و (گۆڕینی شوێن) بۆ ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی درێژدهکەینەوە.
هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا ئه‌م چه‌ند رونكردنه‌وه‌یه به ده‌رچووان راده‌گه‌یه‌نین:
ماوەى پێشکەشکردنى سکاڵا بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى (٤٨) سەعات درێژکرایەوە، واتە تاکو سەعات ١٢ی شەوى دووشەمە ڕێکەوتى ١٤/١٠/٢٠١٩ تۆمارکردنى سکاڵا بە شێوەى ئۆنڵاین لە وێب سایتی ڕێگای زانکۆ بەردەوام دەبێت.
(دابەزین) و (گۆڕینى شوێن) تاکو کۆتایى ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، واتە تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى رۆژى پێنجشەمە ڕێکەوتى ١٧/١٠/٢٠١٩، کە پرۆسەى دابەزین و گۆڕینى شوێن لە نێوان تۆمارى زانکۆکان خۆیان ئەنجامدەدرێن.
وەرگیراوانى زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ دەستبەکاربون پێویست ناکات کەفیل لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئەو زانکۆیەى کە لێى وەرگیراون، تەنها کەفالەکە دەبات و مامەڵەى دەستبەکاربونى بۆ دەکرێت. دەشتوانن لە هەر شوێنێک بێت مامەڵەى ئەنجامدانى کەفالە ئەنجام بدەن، لە بەشى یاسایى زانکۆکان یاخود فەرمانگەى دادنوسى.
داوا لە وەرگیراوانى زانکۆ و پەیمانگەکان دەکەین بە زوترین کات پەیوەندى بەو کۆلێژو بەشانەوە بکەن کە لێى وەرگیراون بۆ ئەوەى مامەڵەى دەستبەکاربون لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئەنجامبدەن، چونکە دەوامى قۆناخى یەکەمى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەست پێدەکات.