لەسەر دۆخی رۆژئاوا ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له كۆشی ئه‌لیزی پاریس كۆده‌بنه‌وه و تاووتوێی ره‌وشی باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) و هێرشه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن.
دوای کۆبوونەوەکە، ئیمانوێل ماكرۆن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا داعش به‌هێز ده‌كاته‌وه، هاوكات ده‌بێته هۆی كاره‌ساتی مرۆیی له ناوچه‌كه.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، له باره‌ی تاووتوێكردنی هه‌نگاوی داهاتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه.
راوێژاری ئەڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركل رای‌گه‌یاند" ئه‌و بارودۆخه له دژی كورد قه‌بووڵ ناكه‌ن و پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا دابنرێت".
ئاشكراشی كرد، كه له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ هێرشه‌كان دابنێت.