دۆناڵد تاسك: ئەوه‌ی كراوه به‌ده‌سته‌وه‌دانی كورده
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا، به‌ده‌سته‌وه‌دانی كورده
له دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا، دۆناڵد تاسك، لە لێدوانی بۆ میدیاکان وتی "بارودۆخه‌كه زۆر روونه، ئه‌وه‌ی ناوی لێنراوه رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، له ئاست پێشبینییه‌كانی ئێمه نه‌بوو، له راستیدا ئه‌وه ئاگربه‌ست نییه، به‌ڵكو به‌ده‌سته‌وه‌دانی كورده".
تاسك جەخت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، پێویسته هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن، كه توركیا كۆتاییه‌ك بۆ هێرش و كرده سه‌ربازییه‌كانی بهێنێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له رۆژهه‌ڵاتی سووریا "رۆژئاوای كوردستان" رێككه‌وتوون.
PM:05:53:18/10/2019