هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت

سەرجەم كۆمپانیاكانی دابینكەری هێڵەكانی ئینتەرنێت ئاگادار كراونەتەوە كە  رۆژی هەینی لە كاتژمێر  6ی بەرەبەیانییەوە تاوەكو 11ی شەو هێڵی ئینتەرنێت رابگرن. 

میدیاكانی عێراق كە لە زاری وەزیری پەیوەندییەكانی عیراقەوە بڵاویانکردەوە كە بە فەرمانێك كە ئاراستە كۆمپانیاكانی دابینكەری هێڵەكانی ئینتەرنێت كردوە تێیدا داوایان لێ دەكات كە لە كاتژمێر 6:00ی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 25ی تشرینی یەكەمی 2019 تاوەكو كاتژمێر 11:00ی شەوی 26ی تشرینی یەكەمی 2019 هێڵەكانی ئینتەرنێت رابگرن.

وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق داوا دەکات لە كۆمپانیاكان كە بڵێن هێڵەكانی ئینتەرنێت بەهۆكاری چاككردنەوە دەوەستێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ رێبەری‌ رەوتی‌ سەدر داوای‌ لە لایەنگرانی‌ كرد بەدەم داواكاری‌ دەستپێكردنەوەی‌ خۆپیشاندانەكانەوە لە رۆژی‌ هەینی‌ داهاتوودا بچن لە ڕۆژی هەینی.

سەرەتای‌ ئەم مانگە خۆپیشاندانی‌ جەماوەری‌ بەرفراوان لە ژمارەیەك شاری‌ عیراق دەستی‌ پێكرد و خۆپیشاندەران داوای‌ ئەنجامدانی‌ چاكسازی‌ و رووبەڕووبوونەوەی‌ گەندەڵی‌ و دابینكردنی‌ خزمەتگوزاری‌ و هەلی‌ كاریان دەكرد و دواتر داواكارییەكەیان گۆڕا بۆ گۆڕینی‌ حکومەتی عیراق.
 


PM:03:53:21/10/2019