وەزارەتی ناوخۆ کەوتە حاڵەتی ئینزاری پلە باڵاوە

لە ترسی هەڵگیرسانەوەی خۆپیشاندانەکان لە بەغداو شارەکانی باشوری عێراق، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیانی پێنج شەممەوە کەوتە ئینزاری پلە باڵاوە کە ناسراوە بە پلە " ج"ەو، هیچ وادەیەکیش بۆ تەواوبوونی دانەنراوە.

 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق خۆی بۆ رۆژی هەینی ٢٥ ی تشرینی یەکەم ئامادە دەکات کە ئەگەری دروستبوونی خۆپیشاندانی گەورە لە بەغداو شارە گەورەکانی عێراق دەکرێت.


هەروەها لەو هەنگاوانەی حکومەت گرتوویتە بەر، هەر ئەمرۆ میدیاكانی عێراق كە لە زاری وەزیری پەیوەندییەكانی عیراقەوە بڵاویانکردەوە كە بە فەرمانێك كە ئاراستە كۆمپانیاكانی دابینكەری هێڵەكانی ئینتەرنێت كردوە تێیدا داوایان لێ دەكات كە لە كاتژمێر 6:00ی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 25ی تشرینی یەكەمی 2019 تاوەكو كاتژمێر 11:00ی شەوی 26ی تشرینی یەكەمی 2019 هێڵەكانی ئینتەرنێت رابگرن.

 


PM:08:56:21/10/2019