نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

ئەمڕۆ سێشەممە ۲۱ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێکی نوێیان تۆمارکرد.  

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند: 

_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٤٠٠ دینار.  
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە١٣٣ هەزارو ٦۰۰ دینار. 
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ۱٥٤ هەزارو ٥۰۰ دینار.  


نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزار ٤٥۰ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزار ٧٥٠ دینار بوو.  
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٥۰۰ دینار. 


AM:09:37:22/10/2019