یانەی بەرشەلۆنە دوو یاری توشی پێکان بوون


پێش یاریەکەی سبەی دژی یانەی سلاڤیا براگی چیکی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنە دوو یاریزانی توشی پێکان دەبێت و بەوهۆیەوە ناتوانن ئامادەی ئەو یارییە ببن.
ئەمرۆ یانەی بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا دوورکەوتنەوەی هەریەکە لە ئۆمتیتی  و سێرجی رۆبێرتۆی لە یانەکە بەهۆی پێکانەوە راگەیاند، بە بێ ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە ئۆمتیتی تازە گەراوەتەوەو تەنها بەشداری یاری ئیباری کردو یانەکەی ٣-٠ براوە بوو.
ڤاڵڤێردی لیستی یاریزانەکانی بۆ سلاڤیا براگ راگەیاندو ئەو دوو یاریزانەی تێدا نیەو ئەم یاریزانانەی بانگکردووە.


دیمبلی، نیتۆ،لینگلێ، واگی، گریزمان، ئەلبا، دی یۆنگ، ڤیدال، جۆنیۆر فیربۆ، ئیناکی پینا، ئانسۆ فاتی، تیرشتیگن، سیمیدۆ، پیکی، راکیتچ، بۆسکێت، تۆدیبۆ، ئارسر، سوارێز،میسی،


PM:06:31:22/10/2019