هەسەدە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەزڵوم کۆبانێ و وه‌زیری به‌رگریی روسیای بڵاوکردەوە
هەسەدە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەزڵوم کۆبانێ و وه‌زیری به‌رگریی روسیای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" خۆپارێزی خۆی له‌سه‌ر هه‌ندێك له بڕگه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا راگه‌یاندووە.
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگریی روسیا و ڤالێری گیراسیمۆڤ، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای روسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فزیۆنییان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده ئه‌نجامدا.
فه‌رمانده‌یی گشتیی هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌رباره‌ی باكووری سوریا كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سوپاسی ڤلادیمێر پوتن و روسیای كرد كه هه‌وڵی كۆتاییهێنانی شه‌ڕ و پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیان داوه".
راشیگه‌یاند كه "فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، خۆپارێزی خۆی له‌سه‌ر هه‌ندێك له بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا و روسیا ده‌ربڕیوه و راگه‌یاندوه كه ئه‌و بڕگانه پێویستیان به گفتوگۆیه تا راوبۆچونه‌كان له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه".
سێشه‌ممه‌ی رابردوو ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له شاری سوچی رێككه‌وتنێكیان سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی باكوری سوریا ئیمزا كرد.
AM:09:36:24/10/2019