چاوشئۆغلۆ: پەیوەندی ئەمریکا بە مەزڵوم کۆبانێ قبوڵکراو نییە
حكومه‌تی توركیا یادداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی دایه ئه‌مه‌ریكا، له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی دۆناڵد تره‌مپ به فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، مه‌زڵوم كوبانێوه و دەڵێت "قبوڵکراو نییە".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌مه‌ریكا به مه‌زڵوم كوبانێوه، به كارێكی قبوڵ كرا‌و دانانێت.
وتیشی: توركیا یادداشتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی داوه‌ته پۆلیسی ئینته‌رپوڵ و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا داواكراوه و ئه‌مه‌ریكا پێچه‌وانه‌ی یاسا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌گرێت. ئه‌وه‌ش قبوڵكراو نییه و ئێمه یادداشتی ناڕه‌زایه‌تیمان گه‌یاندووه‌ته ئه‌مه‌ریكا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، له 28ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، ناوی مه‌زڵوم كوبانێی له ریزی پێشه‌وه‌ی داواكراوانی توركیا و له لیستی سووردا بڵاوكردبوویه‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به مه‌زڵوم كوبانێوه كرد و سوپاسی كرد بۆ هاوكارییه‌كانی له پێناو سه‌ركه‌وتنی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی ئه‌نقه‌ره و واشنتن.
PM:03:22:25/10/2019