خێزانی بەرپرسێک بە دوو ملیۆن دۆلار و ١٠ کیلۆ ئاڵتوونەوە دەستگیرکرا

خێزانی ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە دوو ملیۆن دۆلار و ١٠ کیلۆ ئاڵتوونەوە لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستگیرکراون.

ئەفسەرێک لە فڕۆکەخانەی بەغدا ڕایگەیاندووە، کە خێزانی وەلید حلی، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە دوو ملیار دۆلار و ١٠ کیلۆ ئاڵتوونەوە دەستگیرکراون.

ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە خێزانی ناوبراو ویستویانە بڕۆن بۆ تورکیا، بەڵام لەلایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەوە دەستگیرکراون.

ئەوەشی ئاشکراکردووە کە بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیان بە وەزیری ناوخۆوە کردووە و وەزیری ناوخۆش بڕیاری داوە کە نابێت سەفەر بکەن و دەست بەسەر سامانەکەیاندا بگیرێت و ببرێنە بەردەم دادگا.

PM:05:58:25/10/2019