ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رەتیدەكاتەوە بینای پەرلەمانیان چۆڵكردبێت
ئەمڕۆ ٢٦ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ لەچەند كەناڵێكی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواَلی ئەوە بڵاوكرایەوە كە بەهۆی نزیكبوونەوەی خۆپیشاندەران لەباڵەخانی ئەنجومەنی نوێنەران، پەرلەمان چۆڵكراوە، لەوبارەیەوە راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند" لەهەندێك كەناڵی راگەیاندن و تۆڕی كۆمەڵایەتی هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە باڵەخانەی نوێنەران چۆڵكراوە، بەڵام سەرلەبەری هەواڵەكە رەتدەكەینەوە و تەئكید لەسەر ئەوە دەكەینەوە كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە و ئاساییە".
رونیشیكردوەتەوە: دوای تەواو بوونی دەوامی ئاسایی فەرمانبەران لەئەنجومەنی نوێنەران گەڕاونەتەوەو سبەینێیش یەكشەمە دەوامكردن لەنوێنەران ئاسایی دەبێت و بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی ئەنجومەنەكە.
PM:06:19:26/10/2019