فراکسیۆنی سائیرون دەبێت بە ئۆپۆزسیۆن

فراکسیۆنی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدری سەرکردەی دیاری شیعە، رایگەیاند " دەبێت بە ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی عێراق و حکومەت".

 

ئەمشەو ٢٦ ی تشرینی یەکەم فراکسیۆنی سائیرون کە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراق و کۆڵەکەی سەرەکی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدیە، بڕیاری دا هەڵوێستی لە پاڵشتیکردنی حکومەتەوە بگۆڕێت بە ئۆپۆزسیۆن.

 

تا ئێسا نەزانراوە سائیرون ئەو پۆستانەی لە حکومەت و پەرلەماندا لە سەر پشکی ئەون رادەستی دەکەنەوە، یان جارێک تیا دەمێنێتەوە.

 

سائیرون لە خۆپیشاندانەکانی سەرەتای مانگی تشرینیە یەکەم و کوژرانی زیاتر لە ١٠٧ کەس، بڕیاری دا کارەکانی لە پەرلەمان هەڵپەسێرێت، دواتر داوای کرد عادلعەبدولمەهدی دەستلەکاربکێشێتەوەو هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت.

 



PM:11:34:26/10/2019