تەرمێک لەسەر ڕێگای عەربەت-سلێمانی دۆزرایەوە

پۆلیسی‌ سلێمانی بڵاویكردەوە، تەرمی كەسێكی تەمەن 65 ساڵیان لەسەر رێگەی عەربەت سلێمانی دۆزیوەتەوە ‌و "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش ئۆتۆمبێل شێلاوێتی".

بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای دۆزینەوەی تەرمەكە، بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی رووداوەكە كردووە ‌و دواتریش تەرمەكە بۆ پزیشكی دادوەری سلێمانی گواستراوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو كەسە بەهۆی شێلانی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستداوە، بۆیە لێكۆڵینەوەو گەڕانە بەدوای تۆمەتباری رووداوەكە دەستیپێكردوە، بەڵام هیچ شۆفێرێک دەستگیرنەکراوە. 

پۆلیسی سلێمانی، لە زاری برای كۆچكردووەكەوە بڵاویكردۆتەوە "ئەو كەسە نەخۆشی دەرونی هەبووە، نزیكەی نۆ مانگە لەماڵ چووەتە دەرەوە و لەسەر شەقامەكان ژیانی گوزەراندووە".


PM:06:59:29/10/2019