ئەنجومەنی وەزیران دۆخی عێراق تاوتوێ دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ ٣٠ ی تشرینی یەکەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی عێراق و ئەو گۆڕانکاریانەی هەیە، کۆدەبێتەوە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە " سپی " راگەیاند کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١١ ئەنجام دەدرێت، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بەخۆپیشاندانەکانی بەغداو شارەکانی باشوری عێراق و ئەگەری گۆڕانکاری سیاسی و پێشهاتە سیاسی و ئابوریەکان.

 

لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە، خۆپیشاندانی گەنجان و توێژەکانی تری کۆمەڵگای عێراق لە بەغداوە دەستیپێکردو تا ئێستا بە سەدان کەس کوژراون و بەهەزاران بریندارن و بەسەدان بارەگای حیزبی سوتێنراوە. 



AM:09:49:30/10/2019