مەولود چاوشئۆغڵو بۆ کۆنگرێس: ئەم بڕیارە شەرمەندەیە

دوای ئەوەی كۆنگرێسی ئەمەریكا پڕۆژە یاسای كۆمەڵكوژی ئەرمەنییەكانی لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی پەسەندكرد، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەتوندی وەڵامی کۆنگرێسی دایەوە.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تویتێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "لەرێی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیەوە یاریە گەورەکەمان تێکدا. ئەوانەی پڕۆژەکانیان شکستی هێناوە، ئەوانەی وادەزانن لەم رێگەیەوە دەتوانن تۆڵەمان لێبکەنەوە بە هەڵەدا رۆیشتوون".

دەشڵێت "ئەم بڕیارە شەرمەندەیەی کە مێژووی کردووەتە ئامڕازێکی سیاسیی، لەلایەن حکوومەت و گەلەکەمانەوە بەنەبوو هەژمار دەکرێت".

ئەمەش دوای ئەوەدێت كە كۆنگرێسی ئەمەریكا بە دەنگی 223 ئەندامی كۆنگرێس پڕۆژە یاسای كۆمەڵكوژی ئەرمەنییەكانی لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵانی 1915 بۆ 1917 پەسەندكرد.


 

AM:10:40:30/10/2019