بەڤیدیۆ....یارجان هۆکاری بەشداری لە پێشبڕێکی شاجوانی ئاسیا ئاشکرادەکات

شاجوانی سلێمانی، شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان، لەتۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاوبووەوە.

یارجان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" گرتەیەکی ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە باس لەوە دەکات بەشداری کردنی لە پێشبڕکێی شاجوانی ئاسیا بۆ ئەوە نیە براوەبێت، بەڵکو بۆ ئەوەیە وەک کوردێک ببێتە نوێنەری عێراق لاو پێشبڕکێیە.

شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە، هاوکات لە ئێستادا یارجان بەفەڕمی کاندید کراوە بۆ شاجوانی ئاسیا.

PM:01:57:01/11/2019