شاجوانی سلێمانی، شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان، لەتۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاوبووەوە.
یارجان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" گرتەیەکی ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت یارجان تەواو جیاوازو سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت و کە سەرنجی هەندێک لەفانەکانی بەلایی خۆیدا ڕادەکێشێت.
شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە، هاوکات لە ئێستادا یارجان بەفەڕمی کاندید کراوە بۆ شاجوانی ئاسیا و تاکو ئێستا بەدەنگی لایەنگرەکانی یارجان لە قۆناغی یەکەم دایە.