فراكسیۆنی سائیرون دۆسیەیەكیان بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامادە كردووە

فراكسیۆنی سائیرون سەر بە موقتەدا سەدر ڕایگەیاند" دۆسیەیەكیان بۆ لێپرسینەوە لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامادە كردووە و داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتیش دەكات".

 

ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا فراكسیۆنی سائیرون ئەوەی خستەڕوو:  لیژنەیەکمان بۆ ئامادەكردنی دۆسیەی لێپرسینەوە لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامادەکردووە و داواشمان لە عەبدولمەهدی كرد دەستلەكاربَكێشتەوە.

 

فراكسیۆنی سائیرون لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد" كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بگۆڕدرێت و یاسای هەڵبژاردنیش هەمواربكرێتەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە خۆپیشاندانەکانی عێراق هەر لە دەستپێکەوە گرژی و ئاڵۆزی زۆری لێکەوتۆتەوە و بە سەدان کوژراو و بە هەزاران بریندارن.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ دوو شەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند"هێزە ئەمنییەكانی عیراق، تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی كردووە لە بەغدا و لە ئاكامدا لانی كەم پێنج كەس كوژراوون". 

 

 

 


 

 

 


PM:07:39:04/11/2019